کەش و هەوای ڕۆژانی جەژن

ناوخۆ
  • 2-05-2022, 11:16
  • +A -A

    بەغدادINA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەم باری کەشی ڕۆژانی جەژنی ڕاگەیاند وپێشبینی کرد کە کەشی ڕۆژانی جە‌ژن ساف و هەندێک هەوراوی دەبێت وکەمێکیش پلەکانی گەرما دادەبەزێت.
    بەیاننامەی کەشناسی کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە کەشی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ساف و لەهەندێک شوێنیش تەماوی دەبێت پلەکانی گەرماش لەناوچەکانی ناوەڕاست نزیکی ڕۆژی پێشووتر دەبێت،بەڵام لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتدا نیمچە ساف و تەماوی دەبێت و سووکەبارانی بروسکەییشی لەگەڵدا دەبێت ، بەڵام پلەکانی گەرما لەناوچەکانی باکوور هەندێک بەرزدەبێتەوە کەچی لە باشووری وڵاتدا ساف و تۆزاوی دەبێت و وردە وردە باشدەبێتەوە وپلەکانی گەرماش نزمتر دەبنەوە.
    بەیاننامەکەی کەشناسی ئاماژەی بەوەکرد کەڕۆژی سێشەم لەناوچەکانی ناوەڕاست هەندێک تەماوی دەبێت و تەماوی و نیمچە تەماوی دەبێت لە ناوچەکانی باکووردا ولەناوچە شاخاویەکانیشدا ڕێژنەباران دەبارێت کە وردەوردە ساف دەبێت، لەباشووریشدا ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزبوونەوەیەکی کەم بەخۆوە دەبینێت.
    هەروەها وتی کە ڕۆژی چوارشەمیش 
     ساف دەبێت و هەندێک هەوراویش دەبێت و پلەکانی گەرماش تۆزێک بەرزدەبێتەوە.
    ڕۆژی پێنجشەمیش ساف تۆزاوی دەبێت پلەکانی گەرماش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور هەندێک دادەبەزێت بەڵام ناوچەی باکوور ساف دەبێت و تۆزی لەگەڵدا دەبێت وپلەکانی گەرماش تۆزێک نزم دەبێتەوە.