بەغداد /INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کەچوار تۆمەتباری دەسگیرکردووە لە بەغداد کە تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هێزی لیوای پێنجەمی سەربە فیرقەی دووەم لە پۆلیسی فیدڕالی بەهه ماهەنگی لەگەڵ مەفرەزەکای هەواڵگری فەوجی سێ توانی لەئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا دوو تۆمەتبار دەسگیربکات کە مادەی هۆشبەریان پێ بووە لە گەڕەکی داد لە بەغداد.
هەروەها وتی" هێزێکی دیکەش لە لیوای هەشتی فیرقەی دووەم بەپاڵپشتی هەواڵگری توانی دوو تۆمەتبار دەستگیر بکات کە دراوی ساختەیان پێ بووە لە گۆڕەپانی (الصدرین) ، پاش ئەنجامدانی پڕۆسەی گەڕان وپشکنین دەسگیرکران لەحاڵەتێکدا کە دووسەد هەزار دیناری عێڕاقی ساختەیان پێبووە لەجۆری پێنج هەزاری.
وتیشی ئەم تۆمەتبارانە بە ڕێکاری یاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.