بەغداد /INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند کە پاڵاوگەی کۆمپانیای کار مووشەکباران کراوە ، هەروەها دەستیش گیراوە بەسەر سەکۆیەکی چوارمووشەکی لە ناحیەی باشیک.
لەبەیاننامەیەکی شانەکەدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی: کەلەوساتەوەختەی کە عێڕاقیەکان لەئارامیدا دەژین و ئامادەسازی دەکەن بۆ جەژنی ڕەمەزان تیرۆریستە چەتەکان لەهەوڵدان ژینیان لێڵ بکەن و بیانتۆقێنن بە ئامانجگرتنی کۆمپانیا نەوتیەکان ، ئەم چەتانە
پاڵاوگەی کۆمپانیای کاریان کردە ئامانج لەناوچەی کورگۆسک لەقەزای خەبات و ئەمەش بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لەتانکیە سەرەکیەکانی پاڵاوگەکە.
هەروەها وتی کە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەئەم کردەوە تیرۆریستیە مەبەست لێی پچڕین و کەمکردنەوەی سووتەمەنی کارەبایە .
ئاماژەشی کرد بەوەی کە هێزێکی ئەمنی دەستی کردووە بە گەڕان بەدوای ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆریستیە و دەرەنجام توانیویەتی کە دەست بگرێت بەسەر سەکۆیەکی تێگرتن کەچوارمووشەکی تیادا بووە لەنزیک ناوچەی فازڵییە لەناحیەی باشیک لەدەشتی نەینەوا، ڕوونیشی کردەوە کە ئەو مووشەکانە پووچەڵکرانەوە.