به‌غداـ INA
سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی دووپاتیكرده‌وه كه هێزه چه‌كداره‌كانمان هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی هێرشبه‌رانی سه‌ر هه‌ولێر ده‌ده‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) وه‌ریگرتووه راگه‌یاند" سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه، گه‌رمترین پیرۆزبایان له‌یه‌كتر كردووه.
هه‌روه‌ها كازمی هیوای خواستووه كه گه‌لی عێراق له‌هه‌موو شوێنێكی وڵات بتوانێت به‌هێزه‌وه به‌سه‌ر ته‌حدایه‌كاندا به‌سه‌ركه‌وێت و خوای گه‌وره نیعمه‌تی سه‌قامگیری و ئارامی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كورددا وهه‌موو خاكی دوو رووبار به‌چیا و ده‌شت و هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه به‌رده‌وام بكات.
به‌یاننامه‌كه وتی" له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی و كاره تیرۆرستیه كه‌ی كه یه‌كێك له‌پاڵاوگه‌كانی قه‌زای خه‌بات له‌پارێزگای هه‌ولێر كردۆته ئامانج كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیران ته‌كیدی كردۆته‌وه كه هێزه قاره‌مانه چه‌كداره‌كانمان به‌دوای هێرشبه‌رانی ئه‌م كاره ترسنووكانه ده‌كه‌ون بۆ ده‌ستگیركردنیان و ئه‌م جۆره تاوانانه بۆ گه‌لی عێراق له‌هه‌موو شوێنێك ده‌بنه هۆكاری زیاتر به‌هێزبوون و رژدبوونی بۆ به‌زاندن و به‌سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیرۆر و زیاتر پێگیربوونی به‌یاسا.