ههولێر ـINA
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرۆکوەزیران و حکوومەتی فیدراڵی دەکات ئەو ناوچەیە کە بووەتە پەناگە و شوێنی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان لەو تیرۆریست و چەتانە پاک بکەنەوە و ئارامی و سەقامگیری دەستەبەر بکەن.
لهراگهیهندراوێكدا كهكۆپیهك بهدهستی ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) كهتووه ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان راگهیاندوووه" وا بۆ چەندین جارە لە شوێنێکی دیاری سنووری شارۆچکەی حەمدانیە، کە دەکەوێتە نێوان بارەگای فەوجی مەغاویری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و بارەگای چەکدارانی عەسائب لە بەرتەلە و بارەگای لیوای 30ی حەشدی شەبەک، لە لایەن گرووپە لەیاسادەرچووەکان هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان.
ههروهها وتی" ئەو شوێنانە لەژێر کونتڕۆڵی هێزەکانی حکوومەتی فیدراڵین و دوور نین لە بارەگا جێگیرەکانی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی فیدراڵی.
داواشی لە سەرۆکوەزیران و حکوومەتی فیدراڵی دەکەین ئەو ناوچەیە کە بووەتە پەناگە و شوێنی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان لەو تیرۆریست و چەتانە پاک بکەنەوە و ئارامی و سەقامگیری دەستەبەر بکەن.
وراگهیاند كه بەرپرسیاریەتی تەواوی ئەو هێرشانە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو گرووپە تیروریستییانە و باجی ئەو هێرشانەش دەدەنەوە.لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی هەماهەنگی دەکەین بو رووبەڕووبوونەوەیان و کوتاییهێنان بەم کردارە تێکدەرانە.