ههولێر/ INA
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە لەھەرێمی کوردستان ،ڕایگەیاند "لە ئە نجامی کەوتنەوەی چەند موشەکێک لە سنوری پارێزگای هەولێر ، ھیچ زیانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) ھاتوە و تیایدا بڵاویکردۆتەوە : "ئێوارەی ڕۆژی 1ی ئایاری 2022، گروپێکی دەرچوو لە یاسا، شەش مووشەکیان لە سنوری ناحیەی بەرتالەی سەر بە قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا بەئاراستەی قەزای خەباتی رۆژئاوای شاری ھەولێر ھەڵداوە.
راشیگەیاندوە کە: "بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی ئەو مووشەکەکاندا نەکەوتۆتەوە و دەزگا ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە."
ھەروەک ئاماژە بەوەشکراوە کە "ئەم ناوچەیە چەندین جارە بە مووشەکی جۆری کاتیۆشا دەکرێتە ئامانج ."