بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، گەڕانەوەی گەشتە ئاسمانیەكانی بۆ دۆخی ئاسایی راگەیاند.
بەڕێوبەرایەتی فڕۆكەخانەكە لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەڕێوبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بە هەموو ئەو سەرنشین و كۆمپانیایانەی فرۆكەوانی كە لە فرۆكەخانەكە كاردەكەن رادەگەیەنین كە هاتووچۆی ئاسمانی و خشتەی گەشتی ئاسمانی بۆ دۆخی ئاسایی گەڕاوەتەوە.