بەغداد - INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە، بەبۆنەی هاتنی جەژانی رەمەزانی پیرۆز رایگەیاند: جەژنی رەمەزان لە هەموو عێراقیەكان وجیهانی ئیسلامی و سەرجەم مرۆڤایەتی پیرۆز بێت.
كازمی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، دەڵێت: جەژنی رەمەزان لە هەموو عێراقیەكان وجیهانی ئیسلامی و سەرجەم مرۆڤایەتی پیرۆز بێت، و خودا عێراق بپارێزێت و ئاشتەوایی و دڵنیایی لە شارەكانی و خۆشەویستی نیشتمان لە دڵی كەسوكارمان بەردەوام بكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكروە: هەموو ساڵێك عێراقییە بەوەفاكان لە سەرانسەری وڵات هەر لە خۆشی و سەربەرزیدا بن.