هەولێرـ INA
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، کەمێک پێش ئێستا، شەش مووشەک لە نزیک زێی بادینان لە سنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە سنووری ناحیەی بەرتلەی سەر بە قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاراستە کراون.
لەلایەکی ترەوە کوێستان ئەحمەد قائمقامی قەزای خەبات ڕاگەیاند چەند مووشەکێک ئاراستەی قەزای خەباتی سەر بەپارێزگای هەولێر کراون.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات