هه‌ولێر ـINA
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌موو موسلمانی كوردستان و عێراق و جیهانی كرد و هێوای جه‌ژن و پشوويهكى ئارام و ئاسووده بۆ هه‌مووانی خواست.
له پیرۆزبایی نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) نێدراوه هاتووه" هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان به گه‌رمى له هه‌موو موسڵمانان له كوردستان، عيراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى جه‌ژن و پشوويهكى ئارام و ئاسووده بۆ هه‌مووان ده‌خوام.
جه‌ژن له كاتێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌وپه‌ڕى پێويستى به مانا و به‌هاكانى جه‌ژنه له لێبورده‌يى، ئاشته‌وايى، به‌خۆداچوونه‌وه و پێكهاتنه‌وه. بۆيه با هه‌موومان ئه‌م جه‌ژنه بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ هاريكارى و لێكگه‌يشتن، تا له‌سه‌ر ئاستى عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ست له‌ناو ده‌ست، قه‌يران و ئاڵۆزييهكان تێپه‌ڕێنين و قۆناغێكى تازه‌ى پێكهوهيى ده‌ستپێ بكه‌ين، ده‌سكه‌وته‌كان و ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی تری ئه‌م پیرۆزبایی نامه‌یه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستيمان به پێكهوهيى، تهبايى و يهكڕيزييه. بۆيه داوا له پارتى و يه‌كێتى وه‌ك دوو هێزى سه‌ره‌كى و هه‌موو لايه‌نه كوردستانييه‌كان ده‌كه‌م جه‌ژن بكه‌نه ده‌رفه‌تێك و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى گه‌ل و وڵات، هه‌رچى كێشه و ناكۆكى هه‌يه به‌لاوه بنێن، خۆيان له هه‌ڵمه‌ت و په‌لامارى ميديايى و يهكترشكاندن بپارێزن. پێكه‌وه، يه‌كڕيز و ته‌با، هاريكار و هاوئاهه‌نگ بن تا له‌سه‌ر ئاستى عيراقيش پێگه و ڕۆڵ و كاريگه‌رييان هه‌بێت.
له‌كۆتایی دا سه‌رۆكی هه‌رێمی داوا ده‌كات كه جه‌ژن بۆ هه‌مووان له هه‌رێمى كوردستان و عيراق ببێته مايه‌ى خێر و خۆشى و كردنه‌وه‌ى ده‌رگايه‌كى ئاسووده‌يى و ئارامى و سه‌قامگيرى. جه‌ژن له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات