سەرۆك كۆمار: دۆخی سیاسی قبوڵكراو نیە

سیاسی
  • 1-05-2022, 20:11
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، نامەیەكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: دۆخی سیاسی ئێستا چیدی قبوڵكراو نیە.
    بەرهەم ساڵح لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقیە بینیوێتی، بەۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان، پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانی عێراق دەكات و دەڵێت: هیوادارم بە گیانی هاوكاری وبە یەكڕیزی ڕوبەڕوی مەینەتیەكان بینەوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە:  دۆخی سیاسی ئێستا چیدی قبوڵكراو نیە، بەتایبەت دۆخی خراپی بژێوی و موچەی خەڵك و ئازادیەكان، كاتی چارەسەری بە كردارە بۆ گێڕانەوەی داهاتی گشتی بۆ خزمەتی خەڵك بە دادپەروەری.