بەغداد- INA- وسام مەلا
ئەمرۆ یەک شەممە ، وەزارەتی کشتوکاڵ هۆکارەکانی دواکەوتنی جێبەجێکردنی پلانەکانی بەرەنگاربونەوەی بیابان بون و فراوانبوونی گەردەلوولی خۆڵبارین لەوڵاتدا دەستنیشانکرد و سێ دەستپێشخەریی نیشتمانی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو کێشانەی کەبەهۆی نەبوونی ڕووەکەوە دروست بووە دەرخست،
بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ "میساق عەبدولحوسێن " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) ڕاگەیاند" کێشەی چۆڵبوونی ھەندێک ناوچە تەنها پەیوەندی بە عێراقەوە نییە، بەڵکو کێشەیەکی هەرێمیە کە پەیوەندی بە گۆڕانی کەش و هەواوە هەیە"
وتیشی: "کەمی بارانیش ھۆکارێکە بۆ وشکەساڵی و کەمی سەوزایی بەتایبەتی لەناوچە بیابانەکان لەڕۆژئاوای عێراق کە بۆ وڵاتانی دراوسێش درێژبۆتەوە و دیاردەیەکی سەختە کەکاریگەری کردۆتە سەر وڵاتانی ناوچەکە.
ھەروەک وتیشی: تەنھا سەوزایی کاریگەری بەسەر کەم کردنەوەی"گەردەلولەکان هەیە، لە ئاراستەکردنیان یان کەمکردنەوەی کاریگەرییان"
راشیگەیاند کە : "سێ هۆکاری راستەوخۆ هەن کە کاریگەریان هەبووە و بووە هۆی دووبارەبوونەوەی زریانی خۆڵبارین و زیادبوونی بیابان، ئەویش کەمی بارانبارین و کەمی سەرچاوەکانی ئاو لە وڵاتانی خوارەوە و کەمبوونەوەی پلانی کشتوکاڵی کە کاریگەری لەسەر سەوزایی و کەمی ئاوی بەردەوام دەبێت.
ئاشکراشیکرد : "گرفتی کەمی بارانبارین یەکێکە لەو کاریگەریانەی کە وادەکات ئەو چینە سەختەی سەرەوەی زەوییەکان بە بیابان دابپۆشرێت و کە بایەکی توند ھەڵبکات کاریگەری فراوانی لەسەر دروستبونی گەردەلوولی خۆڵبارین دەبێت.
سەبارەت بە نەبون سەوزایی، ئەو بەرپرسە رایگەیاند کە چەندین چالاکی هەیە ھەر لە پێشخستنی کشتوکاڵ لە دامودەزگاکان و خوێندنگاکان و شەقامەکان وەک بەشێک لە دەستپێشخەرییەکی نەتەوەیی و لیژنەیەکیش بەپێی فەرمانی دیوانی پێکهێنراوە کە لە ئێستادا مامەڵە لەگەڵ چەند ناوچەیەک دەکات و لەنوێنەری چەند وەزارەتێک پێکهاتون لە ژێر چاودێری دەستەی راوێژکاران لە ئەنجومەنی وەزیران"
لەبارەی کێشەی وشکبوون و ڕادەی کاریگەرییەکان، "میساق عەبدولحوسێن " جەختی لەوە کردەوە کە "تێکدانی باخەکان بۆ مەبەستی خانووبەرە ھۆکارێکە بۆ کەمبونەوەی سەوزای و دەبێت لەبەرامبەر راگرتنی یاسایەک دەربکرێت بۆ رێگری لە بڕینی دارەکان و سەوزایی کەھۆکاری کاریگەرن.
ئینفوگرافیک: جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان کێیە؟