نەجەفی پیرۆز / ئەنبار - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رووی لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق كردووە، 93 كەس بەهۆی توشبوونیان بە تەنەگە نەفەسی روویان لە نەخۆشخانەكانی پارێزگاكانی نەجەفی پیرۆز و ئەنبار كردووە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە لە نەجەفی پیرۆز 63 حاڵەتی تەنگەنەفەسی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە، وتیشی: زۆربەی نەخۆشەكان چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و باشتربوون.
لەلایەكی ترەوە ئەنەس قەیس عانی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی پارێزگای ئەنبار بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: نەخۆشخانەی قائیم پێشوازی لە 8 حاڵەتی تەنگەنەفسی كردووە، لە كاتێكدا نەخۆشخانەی هیت تا ئێستا 22 حاڵەتی تەنگەنەفەسی وەرگرتووە، ئەمەش لەئەنجامی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی رووی لە ناوچەكە كردووەو وتیشی: نەخۆشەكان لە ئێستادا چارەسەری پزیشكی پێویست وەردەگرن.