نەجەفی پیرۆز / ئەنبار - INA
لە روونکردنەوەیەکدا ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە کەوا ئەوانەی دەیانەوێ سەردانی ڕاگیراوانی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر بکەن پێویستە پابەندی ئەم خشتەیەی خواراوەبن :-
١- ڕۆژی یەکەمی جەژن تەنها بۆڕێوشوێنەکانی مەراسیمی جەژنی ڕەمەزان بەڕێوەدەچێت لە نێو گرتوخانەکان لە نوێژی جەژن و خۆ گۆڕین و ئامادەکردنی خواردنی جەژن بۆ ڕاگیراوان، سەردانی کردن لە ڕۆژی یەکەم بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
٢- لە ڕۆژی دووەمدا تەنها ئافرەتانی پلە یەک و پلە دووی راگیراوان دەتوانن سەردانیان بکەن.
٣- سێیەم ڕۆژی جەژن بۆ پیاوانە لە پلە یەک و پلە دووی راگیراوان.
ھاوکات لە ڕۆژی دووەم و سێیەمی جەژندا لە کاتژمێر (٨)ی بەیانی دەرگای گرتووخانەکە دەکرێتەوە بۆ سەردانی کردنی ڕاگیراوان تا کاتژمێر (١٢)ی نیوەڕۆ.
ھەروەک لە روونکردنەوەکەدا ھاتوە کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی گرتن و گواستنەوەی هەولێر هەموو کارئاسانیەک دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی هەر سێ ڕۆژی جەژن پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان ڕاگیراوان و کەسوکاریان کراوە دەکات.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا