بەغداد ـ INA
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە، هەناردەو داهاتی مانگی نیسانی راگەیاند.
وەزارەتی نەوت لەبەیاننامەیەكدا کە كۆپیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، ڕایگەیاند: بەپێی ئاماری کۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە مانگی نیسانی رابردوودا بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو (101) ملیۆن و (390) هەزار و (662) بەرمیل بوە، بە داهاتی 10.55 ملیار دۆلار.
ئاشكراشیكردوە: کۆی گشتی نەوتی خاوی هەناردەکراو بۆ مانگی نیسان لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 98 ملیۆن و 100 هەزار و 42 بەرمیل بووە، هەروەها هەناردەی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە یەك ملیۆن 991 هەزار و 60 بەرمیل بوە.
وەزارەتی نەوت رونیشیكردەوە: بەكۆی گشتی رۆژانە بڕی 3 ملیۆن و 380 هەزار بەرمیل هەناردەكراوەو تێکڕای نرخ بۆ هەر بەرمیلێک 104.091 دۆلار بوە.