بەغدا-INA
سەرۆک كۆمار بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسر و قەتەر لەبوارە جیاجیاکاندا لەبەرژەوەندیی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و ئاسایش و سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تاوتوێ کرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كۆپییەكی دەست كەوت هاتووە: "سەرۆک كۆمار بەرهەم ساڵح دوو پەیوەندی تەلەفۆنی لە عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر و ئەمیر شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە قەتەرەوە پێگەیشت”. بەمەبەست پیرۆزبایی كردنی جەژنی ڕەمەزان و هیوایان خۆشگوزەرانی یان خواست بۆ گەلی عێراق بۆ ئاشتی و پێشکەوتن.
هەروەها لەڕاگەیندراوەكەدا هاتووە : "لە كاتی دوو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گرنگیی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ عێراق لەبوارە جیاجیاکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و ئاسایش و سەقامگیریی تەواوی ناوچەكە دووپاتکرایەوە و پەرەی پێدرا".
لە درێژەی ئەو دوو پەیوەندییەدا، "سەرۆک كۆمار هیوای خۆی نیشاندا کە "ناوچەكە و گەلەکەی سەلامەت و سەقامگیر و سەرفراز بن و ئەو تەحەدا و تەنگژەیەی دەوریان دەگرێت لە ڕێگەی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشەوە بۆ بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەکە زاڵ دەبێت".