بەغدا – ا ه ع سامر شەمەری ئەندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ، ئەمرۆ دوو شەممە، داوای كرد چاوبخشێنرێتەوە بە ژمارەیەك لە بەندەكانی یاسای لێپرسینەوە و دادوەری و چۆنێتی جێبەجێكردنی. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەیكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، شەمەری داوای كرد ماف و سەروماڵی ئەو هاوڵاتیانە پارێزراوبێت كە كەسی نزیكی ئەو بەرپرسانەن كە یاسای لێپرسینەوە و دادوەری دەیانگرێتەوە، لەژێر ناوی هاوڵاتیبونیشدا مامەڵە لەگەڵ سەرجەم رۆڵەكانی گەلی عێراقدا بكرێت. وتیشی نمونەی چەندین وڵات لەبەردەستدان كە بەهەمان بارودۆخی عێراقدا تێپەڕیون و لەكۆتاییدا قۆناغەكەیان تێپەڕاندووە و توانیویانە بە دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیاندا بكەن.