وەزارەتی پەروەردە ئاماری قوتابیە وەرگیراوەکانی ساڵی داهاتوو ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 1-05-2022, 15:14
  • +A -A

    بەغداد /INA محمد الطالبی
    وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە هۆشداریدا لە دواکەوتنی بڕیاردان لەسەر بودجەوئاماژەشی بەوەدا کە ئەم دواکەوتنە دابینکردنی پەڕتووک بۆ قوتابخانەکان دوادەخات لەهەمانکاتیشدا سێ پڕۆژەی باڵاخانەی دیاریکرد کە بڕیاربوو بەپێیڕێککەوتنە چینیەکە بینابکرێت.
    هەروەها بریکاری وەزارەتی پەروەردە بۆ کاروباری زانستی عادل بسیسی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە هەڕەشەی گەورە کە بەرەوڕووی وەزارەت دەبێتەوە نەبوونی بوودجەیە بەتایبەتی وەزارەت پێویستی
    بەوە هەیە پەڕتووک بۆ قوتابیان دابین بکات و بینای قوتابخانەی نوێ دروستبکات.
    هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە چەندین پڕۆژەی پەروەردەیی هەن لە پارێزگاکاندا کە ڕاگیراون لەبەرنەبوونی بودجە و وتیشی کە بودجە دەبێتە هاوکارمان بۆکڕینی پێداویستیەکانی پەروەردە وەکو تەختەی نووسین وکەلوپەلی دیکە گەر ئەم داواکاریە جێبەجێنەکرێت ئەواوەزارەت دووچاری کێشەی گەورەدەبێت.
    هەروەها هیوای خواست کە پڕۆژەی قوتابحانەکان تەواوبکرێت کەژمارەیان هەزار
    قوتابخانەیە بەکوێرەی ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتی چین.
    بەهەمان شێوەش وتی کە وەزارەت ئەندامە لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران و هەمیشە لەسەر خەتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی یاسایی ودابینکردنی پارەونەختینە بۆ بیناکردنی ئەو قوتابخانانە چونکە ژمارەیان زۆرە و لەسێ جۆر پێکدێن (نمرەیەک ،قوتابخانەی کۆنکریتی ، پەیکەری ئاسنین)
    سەبارەت بە ژمارەی قوتابیەکانیش کە بۆ ساڵی داهاتوو تۆماردەکرێن  بەسیسی وتی کەوەزارەت بەنیازە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار قوتابی لەپۆلی یەکەمی سەرەتایی وەربگرێت.