ەستەی دەسپاکی چەند ساختەکاریەک لەنەخۆشخانەیەکی زیقاڕ ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 1-05-2022, 15:02
  • +A -A

    بەغداد /INA
    دەستەی دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە چەند ساختەکاریەکی لە نەخۆشخانەیەکی شاری زیقاڕ ئاشکرکرد.
    بەیاننامەیەکی دەستەی دەسپاکی کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی تیمی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی زیقاڕ کەتایبەتە بەلێکۆڵینەوە لە فەرمانگەکانی تەندروستی چاودێری کڕین و فڕۆشتنی بۆ ئەو نەخۆشخانەیە کرد بۆی دەرکەوت کە مامەڵەی ساختە بەبڕی ٦٤١٫٩٧٠٫٠٠٠دینار دەکرێت. لە نەخۆشخانەی منداڵانی سەربە فەرمانگەی تەندروستی لە زیقاڕ.
    وتیشی کە تیمی دەسپاکی هەستاوە بە ئەنجامدانی وردبینی لەکڕینی دەرمان وکەلوپەلی پزیشکی و پاککەرەوە لە کارگەی چنینی حکومی زیقاڕ.
    وبەهەمان شێوەش تیمەکە ساختەکاری لە نووسراو و پسولەی کڕین و وەرگرتنی پارە ئاشکراکردووە، جگەلەمەش لێژنەی کڕینی نەخۆشخانەکە هەستاوە بەڕاکێشانی بڕەپارە بەچەکی خۆیان لەسەر ژمێریاری نەخۆشخانەکە لە بانکی ڕافیدەینەوە.
    بەیاننامەکە ڕوونیکردەوە کە پەڕاوی بەرزەفتکردنی یاسایی ئامادەکراو لەسەر یاداشتی دادوەری خراوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی زیقاڕ کە فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ هەشت کەس دەرکردووە کە کاروباری لێژنەکەیان بەڕێوەدەبردئەویش بەپێی مادەی٣١٦لەیاسای سزادانی عێڕاقی.