نەجەف INA - حەیدەر فەرمان
فڕۆکەخانەی نەجەف ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە گەشتەکان بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە ڕاگیراون ڕاگەیاندی فڕۆکەخانەی نەجەف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ڕاگیراون".
وتیشی:"گەشتەکان بەردەوام ڕاگیراون تا ئەو کاتەی بینین باشتر دەبێت".