بەغدا -INA
حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ یەکشەممە تەئکیدی لەسەر سووربوونی پەرلەمان کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی کەرتە بەرهەمدارەکان بۆ پاراستنی کار بۆ سەرجەمی عێراقییەکان و ئاماژەشیدا بەوەی کە بەڵای گەندەڵی وای لە ئابووری وڵاتكردووە كە پەرەنەسێنێت.
زاملی لەڕاگەیاندراوێكدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كۆپییەكی دەست كەوت وتێیدا هاتووە ، "پیرۆزبایی لە کرێکارانی عێراق و جیهان دەکەین بەبۆنەی ساڵیادی ساڵانەیان کە لە 1ی ئایاری هەموو ساڵێکدا دەکەوێت"، وتیشی" كرێكاران ئەو بناغەیەی کە بەشداری لە بنیاتنانی شارستانیەتی جیهان کردووە" و شارنشینی و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی کە وڵاتەکان شاهیدییان بۆ كرێكاران داوە".
زاملی وتیشی: "ئەنجومەنی نوێنەران پەرۆشە لە یاسادانان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی کرێکاران بە هەموو جۆرەکانییەوە و سورە لەسەر دەرکردنی یاسادانان کە کەرتی تایبەت و گشتی پەرە پێبدات و بواری پیشەسازی و کشتوکاڵی زیندوو بکاتەوە، بە ئامانجی دابینکردنی هەلی بۆ كەنجان و لاوانی ئەم وڵاتە.
وتیشی: "بەڵای گەندەڵی وای لە وڵات کردووە لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتی و شارستانی و خزمەتگوزاری و تەندروستی و زانستییەوە گەشە نەكات”، وتیشی: "شەڕی داهاتوو دژی ئەم بەڵایە دەبێت، بۆ ئەوەی کۆمەڵگا سوود لە بەرژەوەندیەکانی وەربگرێت و بێکاری لەناو ببات و بارودۆخی ژیان باشتر بکات و هەموو بوارەکانی خزمەتگوزاری ببوژێتەوە".