بەغدا -INS
دەزگای هەواڵگریی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاگەیاند توانیان بكوژی بەرێوبەری پۆلیسی ئەسکەندەریە لەبەغدا دەستگیرکراوە بكەن.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت و تێیدا هاتووە ”لە ڕێگەی بەدواداچوونی ورد و بەردەوامی جموجۆڵەکانی چەتەکانی داعش و بەپێی زانیاری یەکێک لە گومانلێکراوەکان کە پێشتر دەستگیرکراون، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵی لەوەزارەتی ناوخۆ توانی تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیربکات بەپێی مادەی ٤ ی تیرۆر كەیەكێكبووە لە ئەندامانی ویلایەتی بەناو باشووری و هەروەها کاری لەگەڵ ڕێكخراوەكانی تیرۆریستان كاری کردووەوە بەشداری لە كردەوە تیرۆریستییەیەكی تیرۆركردنی بەرێوبەری پۆلیسی ئەسکەندەریە كردووە.