بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە و كازمی و سیسی پیرۆزبایان لەیەكتركرد

سیاسی
  • 1-05-2022, 13:13
  • +A -A

    بەغدا -INA

    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ یەکشەممەبەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لەعەبدول فەتاح سیسی سەرۆکی میسری پێگەیشت.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیاندراوێكدا  کە ئاژانسی هەواڵی عێراق كۆپییەكی دەست كەوت تێیدا هاتووە"كازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لایەن عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی کۆماری عەرەبی میسرەوە پێگەیشت،و  پیرۆزبایی لەخەڵکی عێراق کرد بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە هیوای پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ گەلی عێراق خواست.
    هەروەها کازمی سوپاسی ئەو پەیوەندیەی سەرۆکی میسری کردو پیرۆبایی جەژنی ڕەمەزانی لەسەرۆكی میسرەو لێکرد و هیوایخواست ئەم جەژنە ببێتە مایەیی خۆشی و بەرەکەت و خۆڕاگری و سەرفرازی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی میسری وگەلانی عەرەب و ئیسلامی .