بەغداد/INA
ڕاوێژکاری هونەری سەرۆک وەزیران هەیسەم جبوری ڕایگەیاند کە بودجەی ٢٠٢٢ لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادەکراوە، هەروەها ئەو زیادەیەی ئاشکراکرد کەلە ئهنجامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەسکەوتووە و وتیشی کە واڵاکردنی دەروازەکانی هاوردەکردن بووە هۆی دابەزینی نرخەکان.
هەروەها جبوری لەبەرنامەی (واجب الصراحة)کەلە کەناڵی عێڕاقیەی اخباری پەخش دەکرێت و ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکردووە وتی" حکومەت چەند ڕێکارێکی گرتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان و ئاماژەشی بەوەدا کە لابردنی گومرک مەسەلەیەکی کاتیەو تەنها خۆراکەمەنیەکان دەگرێتەوە و واڵاکردنی بوارەکانی هاوردەکردنیش نرخەکانی کەمکردەوە.
هەروەها وتی کە عێڕاقیەکان بڕی ٥٠ترلیون پارەیان لەماڵەکانیاندا کۆکردۆتهوە چونکە متمانەیان بەبانکەکان نیە.
بەهەما شێوە وتی" کەئالیک بۆئاژەڵان دەستدەکەوێت و بەشێکە لەبەرهەمی ناوخۆ بۆیە پارێزگاری لێ دەکرێت بەڵام نرخی خواردەمەنی لەپێش ڕەمەزانەوە سێ قاتهوه بهرزبۆیتهوه.
هەروەها وتی" کە ئێستا عێڕاق ئاسایشی خۆراکی نیە خۆراکی کۆگەراویشی نیە بۆ ماوەی مانگێک یان دوومانگ و جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستیمان بەهاوردەکردنی ڕێژەی ٥٠٪ی گەنم هەیە .
لەبەرنامەکەدا وتی" کە ئەوزیادەیەی کەلە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کەوتووەتە دەستمان گەیشتووەتە ٢٥ملیۆن دینار و پەیژەی مووچەکانمان لەساڵی ٢٠١٧ەوە تەواوکردووە.
هەروەها وتی کە فشارەسیاسیەکان پەیژەی مووچەکانیان دواخست و ئێستا لە قۆناغی ئەوەدایە دەنگی لەسەر بدرێت و پێویستیشە فەرمانبەران فشاربخەنە سەر پەرلەمان بۆ تێپەڕاندنی یاسای خزمەتی شارستانی.