زاملی سۆزده‌دات پشكی نه‌جه‌فی پیرۆز له‌بودجه‌ و یاسایی ئاسایشی خۆراك زیاد بكرێت

سیاسی
  • 1-05-2022, 02:24
  • +A -A

    به‌غداـ INA 
    جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران حاكم زاملی رۆژی شه‌ممه‌ سۆزی دا كه‌ پشكی نه‌جه‌فی پیرۆز له‌بودجه‌ و یاسایی ئاسایشی خۆراك زیاد بكرێت.

      نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌تووه‌ راگه‌یاند" جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران حاكم زاملی كۆتایی به‌سه‌ردانه مه‌یدانیه‌‌كانی بۆ پاریزگا و شاره‌ پیرۆزه‌كانی به‌سه‌ردانیكردنی رۆژی شه‌ممه‌ 30ی نیسانی 2022 بۆ پارێزگای نه‌جه‌فی پیرۆز هێنا، كه‌تێدا سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌میری موئمنین (س.خ) و باره‌گای پارێزگا و فه‌رمانده‌ی پۆلیس كرد له‌دوای سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌شاره‌كانی سامه‌را و پاێزگای كه‌ربه‌لای پیرۆز مه‌به‌ستی پێدانی تایبه‌تمه‌ندیه‌ك به‌م پارێزگایانه‌ چونكه‌ پێگه‌یه‌كی ئایینی و رۆشنبیری خۆیان هه‌یه‌ و ساڵانه‌ پێشوازی له‌ملیونان كه‌س ده‌كه‌ن.

     هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌ وتی" زاملی له‌كاتی گه‌یشتنی بۆ پارێزگای نه‌جه‌ف سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌میری موئمنین ئیمام عه‌لی كوری ئه‌بی تالیب (س.خ) كرد و له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری پلانی پێشخستنی و فرواوانكردنی مێرگی پیرۆز و سه‌حنی شه‌ریف بوو و گوێرایه‌لی پێداویستییه‌كانی عه‌ته‌به‌ بوو و سۆزی دا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان به‌دواداچوونی بۆی بكات.
      ئاماژه‌ به‌وه‌شی كرد كه‌ زاملی سه‌ردانی باره‌گای پارێزگای نه‌جه‌فی پیرۆزیش كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگا ماجد ئه‌لوائیلی به‌ئاماده‌بوونی لیوا باسم ئه‌لئه‌سه‌دی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگا له‌سه‌ر پێداویستیه‌كانی پارێزگا و پرۆژه‌كانی پێشخستن ژێرخانی ئابووری راوستا و ته‌كید له‌سه‌ر زیاكردنی به‌شه‌ دارایه‌كی پارێزگا  له‌یاسای ئاسایشی خۆراك و بودجه‌ی عێراق كرایه‌وه‌،چونكه‌ نه‌جه‌ف له‌روویی ئایینی و مێژووییه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ره‌مزی و ئایینی خۆی هه‌یه‌ پێویسته‌ به‌شه‌ داراییه‌كانیشی له‌ئاست خۆی بیت. 
      هه‌روه‌ها ئیشاره‌ت به‌وه‌شی دا كه‌ زاملی كۆتایی به‌سه‌ردانه‌ مه‌یدانیه‌كه‌ی به‌سه‌ردانیكردنی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌جه‌ف هێنان و له‌گه‌ڵ لیوا باسم ئه‌لئه‌سدی فه‌رمانده‌ی پۆلیس پارێزگا وبه‌ئاماده‌بوونی پارێزگار كۆبوونه‌وه‌، وته‌كید له‌سه‌ر پێویستی نه‌هێشتنی دیاره‌ نه‌رێنیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا له‌وانه‌ مادده‌ هۆشبه‌ركان كرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ له‌به‌ر چاوگرتنی به‌‌ئامانجگرتنی شاره‌ پێرۆزه‌كان و ئاماده‌باشیه‌كانی بۆ پێشوازیكردن له‌ سه‌ردانیكه‌رانی نه‌جه‌فی پیرۆز له‌رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، كه‌ ئه‌م پارێزگایه‌ له‌سه‌ر ده‌می رژێمی پێشوو و حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كان له‌دوایی 2003 وه‌ به‌مه‌به‌ستی پاش گوێ خراوه‌ و ئه‌مڕۆ ئه‌و كات هاتووه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ك به‌ پێگه‌كه‌ی بدرێت كه‌شایسته‌یتی بێت.