بەغداد/ INA
ئەمرۆ شەممە ، وەزارەتی ناوخۆ وردەکارییەکانی پلانی پاراستنی کەش و هەوای جەژنی ڕوونکردەوە و هاوکات فرۆشیارانی تەقەمەنی و ئەو یارییانەی وەک چەک منداڵان بەکاردەهێنن و ئەوانەشی کە بێزار کەرەن بۆ چەژن بەکاری دەھێنن لەو بارەوە ھۆشداری دەدات .
لیوا "خالید ئەلمحنا " ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) ووت: "بۆپلانی جەژن هەموو هێزە و دەزگا ئەمنیەکان ئاگادارکراونەتەوە بۆ پاراستنی کەش و ئارامی جەژن و حاڵەتی لەناکاو .
وتیشی: "پلانەکە بۆ رووبەرووبونەوەیە لە ھەر ھەوڵێکی تیرۆریستی ، ھاوکات دەزگا هەواڵگرییەکان ئامانجیان بەرقراکردنی ئاسایشی کۆمەڵگایە،
ھەروەک وتیشی " لە جەژن ڕووداوەکانی بەکارهێنانی تەقەمەنی و هەروەها یاری منداڵان دەبینێت کە دەبێتە هۆی برینداربوون، هەروەها دیاردەی قبوڵنەکراوی کۆمەڵایەتین .
راشیگەیاند کە : "ئەو ماددانەی دەبنە هۆی ڕووداوێک وەک یاری چەک قەدەغەیە لە هاوردەکردن و ئەوانەشی کە دەیفرۆشن دادگەیی دەکرێن چونکە فرۆشتنەکە پێچەوانەی یاسایە"
روونیشیکردەوە کە : "پلانە ئەمنییەکان بریتین لە چاودێری نهێنی و مەدەنی بە پێ و ئۆتۆمبێل و دانانی خاڵی پشکنین لە شەقام، ھەروەھا چاودێریکردن لە ڕێگەی کامێرا و تیمی هەواڵگرییەوە"