نەینەوا - INA
ئەمرۆ شەممە ، شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاشکرایکرد ، کە لە پارێزگای نەینەوا تیرۆریستێکی مەترسیدار دەستگیرکراوە.
ئەو شانەیە لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێیگەیشتوە رایگەیاند : "ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی زانیاری لە حەشدی شەعبی دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر بەپێی مادەی چواری رووبەرووبونەوەی تیرۆر توانیان لە لای چەپی شاری موسڵ ،تیرۆرستێکی مەترسیداری داعش دەستگیر بکەن .
ھەروەک ئاماژە بەوە کراوە کە دەستگیرکردنەکە بەھاوبەشی لەگەڵ هێزێکی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی ئەنجام دراوە"
ھەروەک لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "یاریدەدەرانی هەواڵگری و زانیاری هێزەکانی پاراستنی گەلی عێراق داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە ئەگەری بونی ھەر کەیسێکی گوماناوی و تیرۆر پەیوەندی بکەن بە ھێلی گەرمی (481) بۆ مەبەستی بەھاناوەچون و رووبەرووبونەوەی و تیرۆر و بەرقرار کردنی ئاسایش .