بەغداد/ INA
ئێوارەی شەممە ، دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی هەڵوەشاندنەوەی دوو تۆڕی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە بەغدا ڕاگەیاند.
دەزگاکە لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ھاتوە و تیایدا ڕاگەیاندوە، "دوو تۆڕی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەری لە بەغدا هەڵوەشاندەوە "تۆڕی یەکەم لە 10 کەس لەھەڵگری ناسنامەی عەرەبی و عێراقی پێکهاتبون و دووەمیان دەستگیرکردنی بازرگانێکی ھەڵگری رەگەزنامەی یەکێک لە وڵاتانی عەرەبی، کە 6 کیلۆگرام لە مادەی هۆشبەری حەشیشی پێ بوو، دوو تۆمەتباریش لەناو تۆڕەکەیدا کاریان دەکرد دەستگیرکران.
ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "عەمبارێکی دەرمان لە بەغدا بە 6 ملیۆن و 200 هەزار حەبی مادەی هۆشبەرەوە دەستی بەسەردا گیراوە کە ھی تۆڕی یەکەم بووە کە ویستویانە بەسەر پارێزگاکان بڵاوی بکەنەوە .
ھەروەک ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا کراون کە : "چوار عەرەب و سێ عێراقی سەر بە تۆڕی یەکەم دەستگیرکراون و لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانیان سێ کەسی دیکە دەستگیرکراون"
روونیشکراوەتەوە کە : "هەموو تۆمەتبارەکان، لە هەردوو تۆڕەوە، دانی بەوەدا نا کە پەیوەندیان بە تۆڕە نێودەوڵەتییەکانەوە هەیە "