بەغداد -INA - نسار ئەلحاج
ئەمرۆ شەممە ، وەزارەتی تەندروستی ، ژمارەی حاڵەتەکانی "تای خوێنبەربون" ی ڕاگەیاندو لەکاتێکدا سێ ڕێوشوێن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دیاریدەکات و داواشی لە ھاوڵاتیان کرد لەڕێگەی ئەو سێ ڕێوشوێنانەوە و بەهۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ گۆشتدا بکەن.
دکتۆر "ڕیاز ئەلحلفی" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی گشتی لەوەزارەتی تەندروستی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند
ژمارەی حاڵەتەکانی توشبون بە "تای خوێنبەربون " بەردەوام لە زیادبووندایە و تا ئێستا ژمارەیان گەیشتووەتە نزیکەی 24کەس.
ھەروەک راشیگەیاند کە سێ پێوانە هەیە بۆ کەمکردنەوە و رێگری لە بڵاوبوونەوەی "تای خوێنبەربون" یەکەمیان ئەوەیە کە ڤێتێرنەریەکان هەڵمەتێکی بەرفراوان ئەنجام بدەن بۆ پڕژاندنی شوێنی پیسی ئاژەڵان و ماڵی کەسی تەشبوو و دراوسێ و پەیوەندیەکانیان،جگە لە پرۆسەی لەناوبردنی ئەو ھۆکارانەی کە نەخۆشیەکە دەگوزێتەوە، وەک کولۆ و مێش و بەم جۆرەش کۆتایی بە زنجیرە گواستنەوەکە دێت"
ھەروەک وتیشی: "پێوانەی دووەم دەکەوێتە بەردەم وەزارەتی ناوخۆ بۆ ڕێگریکردن لە جووڵەی ئاژەڵان لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی تر، بۆ ئەوەی نەخۆشییەکە بڵاو نەبێتەوە"
ھاوکات "پێوەری سێیەم جەخت لە ڕێگریکردن لە بڵاو بونەوەی ئاژەڵ بە شێوەی ھەرەمەکی و مێگەڵ دەکاتەوە، لە کۆڵان و کۆمەڵگاکان ، کە یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی گواستنەوە، جگە لە گرنگی ھۆشیاری هەموو هاوڵاتیان لە مامەڵەکردن لەگەڵ گۆشتدا"
"ریاز ئەلحلفی" داوای لە خانمانی ماڵەوە کرد کە " ڕێوشوێنی ڕێگری بگرنەبەر و لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆشتدا ئاگاداری برینی دەستیان بن و لەکاتی مامەڵەکردنی گۆشتدا دەست کێش لەدەست بکەن و دەستیاب بەدوور بگرن لە چاو یان.
روونیشیکردەوە: "هیچ ترسێک لە گۆشت نییە ئەگەر بچێتە ناو چێشت لێنان، چونکە ڤایرۆسەکە لە پلەی گەرمی بەرزدا دەمرێت"بهغدا-اهع