ھەولێر / کەوگەز بەحری
ئێوارەی ئەمرۆ ، لیژنەی بینینی مانگ بەسەرۆکایەتی پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کارووباری ئاینی ھەرێم ، لەکۆنگرەیەکی ژنامەوانیدا کە لیژنەی بینینی مانگ لەوەزارەتی ئەوفاو و سەرۆکی یەکێتی زانیایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ئ ئامادەی بوون ، دووشەممەی وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد .
لەوکۆنگرە رۆژنامەوانیەدا وەزیری ئەوقاف ئاشکرایکرد کە سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزانی پیرۆزە و دووسبەی دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە و بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزبای لە موسلمانانی جیھان و عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد .ـ
ھاوکات چەند خولەکیک بەر لە راگەیاندنی جەژن لەلایەن ئەوقافی ھەرێمەوە، وەقفی سوننە لە عێراق دووشەممەی وەک یەکەم رۆژی جەژن دیاریکرد .