بەغدا -INA
ئەمرۆ شەممە ، بانکی ڕافیدەین سوودەکانی پێشینەی فەرمانبەران و کارمەندانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ لە ڕێگەی پەنجەمۆری ئەلیکترۆنییەوە لە نوسینگەکانی سەرفکردنی ئەلیکترۆنی ڕونکردەوە کە لەدوای پشووی جەژنی ڕەمەزانەوە دەستپێدەکات.
ئەو بانکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند: "ڕێژەی قازانج لەسەر سلفە نوێیەکان لە ئەنجامی داواکارییەکانی هاوڵاتیان کەمکراوەتەوە و ڕێکارەکان زۆر ئاسانن و ناردنیان ئاسان دەکرێت و لە ڕێگەی ناونیشانی (پەنجەمۆری ئەلکترۆنی) کە لە ڕۆژانی تردا ڕادەگەیەنرێت .
ئاماژە بەوەشکراوە کە : "بەنیازن ڕێکارەکان ئاسان بکات بۆ پێدانی پێشینە و قەرز بە گشتی بۆ ئەوەی هەموو کەسێک سوود لەو خزمەتانە وەربگرێت کە پێشکەشی دەکات، بەتایبەتی دوای زیادکردنی متمانە و دڵنیابوون.
پێشتر بانکی ڕافیدەین دووپاتی کردبویەوە کە لە نزیکەوە دەست دەکات بە پێدانی پێشینەی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی ھێزە ئەمنیەکانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و ھەروەھا خانەنشینان.
ھاوکات نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە دەڵێت: "بانکەکە بەھۆی کێشەی تەکنیکی یەوە ناچار بوە لە ڕێگەی ئامرازەکانی پارەدانی ئەلکترۆنییەوە خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بکات .
روونیشیکردۆتەوە کە : "لە ماوەی داهاتوودا بانک بەنیازە سیستمی ئەلکترۆنی پەرەپێبدات ، بۆ ئەوەی دوای چاککردنەوەی کەموکوڕییەکان ھەنگاو بۆ ڕێکاری نوێ و ئاسانەوە بنێت، بۆ ئەوەی هەموو داواکارییەکانی قەرزدان بەپێی ڕێنماییەکان و لە چوارچێوەی یاسایی و ئیداریی جێبەجێبکرێن.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد