وەزیری ناوخۆ كۆنفرانسێكی ئەمنی فراوانی لە دیالە رێكخست

ئەمنی
  • 30-04-2022, 16:29
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی ئەمڕۆ شەممە، لەبارەگای فەماندەی پۆلیسی دیالە كۆنفرانسێكی ئەمنی فراوانی رێكخست.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: فەماندەی پۆلیسی دیالە لیوا عەباس محمەد حسێن پێشوازیكرد لە وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی و وەفدێكی هاوڕێ، وەفدەكە  پێكهاتبوو لە لیوا عیماد محەمەد مەحمود بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پۆلیس و لیوا سامر حسێنی فەرماندەی دەستێوەردانی خێرا و لیوا دكتۆر سەعد مەعن بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەكان و راگەیاندن  لەوەزارەتی ناوخۆ.
    وتیشی: لە كۆنفرانسەكەدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەكان و بەدواداچوونی پرۆسەی ئیرادەی پۆڵایین لەپارێزگاكە تاوتوێكرا.
    ئاشكراشیكرد: وەزیری ناوخۆ  جەختی لە چارەسەركردنی دۆسیەكان و مامەڵەكردنی پرۆفیشناڵانە و بێلایەنانە و نەگەڕانەوە بۆ تایفەگەری و دوورخستنەوەی دەزگا ئەمنییەكان لە تەنگژەی سیاسی و ئامادەكاریی ئەمنی بۆ پاراستنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز كردەوە.
    پەیامنێری ئاژانی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: وەزیری ناوخۆ سەردانی چەند بنكەیەكی پۆلیسی كرد و تەئكیدی لە كۆتایهێنان بە كەیسەكان و بەردەوامبوون لە هاوكاریكردنی هاوڵاتیان و زانینی پێداویستی و داواكارییەكانیان كردەوە.