بەغداد - INA
دەستەی دەروازە سنورییەكان ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: لە بەندەری ئومقەسر 6 كۆنتێنەر كە بە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكان هێنراون دەستی بەسەردا گیراوە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: لە بەندەری ئومقەسری باكور دەستگیرا بەسەر 6 كۆنتێنەردا كە بە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردن هێنرابوون، و پێكهاتبوون لە هەنگوینی یاساغ كە رێگەپێدراو نیە هاوردەبكرێت، هەروەها ئەوانی تریش بریتی بوون لە فلتەری هەواو قاسەی ئاسن.
ئاشكراشیكرد: لیژنەیەك پێكهێنرا و تۆماری دەستبەسەرداگرتنی ئامادەكردووە و رادەستی دەسەڵاتی دادوەری كراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو لە دژی سەرپێچیكاران.