بەغداد - INA
دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: دادگا سێ بڕیاری بەندكردنی توندی بۆ پارێزگاری پێشووی بابل دەركردووەو ئاشكراشیكرد: ماوەی كۆی بەندكردنەكەی دەگاتە 6 ساڵ.
بەپێی بەیاننامەیەكی بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەی نەزاهە كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیەوە كەوتووە، بڕیاری حوكمەكانی دادگای حللە كە دۆسێكانی نەزاهەی بینیوە، دەركەوت لە دۆسیەی یەكەمدا پارێزگاری پێشووی بابل زەوی نیشتەجێبوونی بۆ هاوڵاتیان تەرخانكردووە كە دواتر دەركەوت شوێنی پارككردن و بۆشایی كراوە بووە بە پێی دیزاینی بنەڕەتی شار.
ئاشكراشیكرد: لە دۆسیەی دووەمدا تۆمەتبار پارچە زەوییەكی سەر بەوەزارەتی دارایی بەكارهێناوە وەك پاركینگێك بە نایاسایی, لەدۆسیەی سێیەمدا لەسەر كۆنوسی زیادكردنی ئاشكرادا لەسەر موڵكێك بێ لەبەرچاوگرتنی لایەنی ئابوری.
دوای زانینی ئەو بەڵگانەی كە لەم دۆسیانەدا بە دەست گەیشتوون، دادگا بە پێویست و قایلكەری زانی كە تاوانبار بكرێت، لەگەڵ گریمانەی هەڵهاتنی تۆمەتبار، هەروەها سێ سزاشی دەركرد بە غیابی كە دوو ساڵ زیندانیكردن بۆ هەریەك لەو سزایانە، لەگەڵ دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن و لێكۆڵینەوە لە دژی، بە پێی ماددەی (331) لە سزای سزادان.
جێگای ئاماژەیە، دەستەكە لە كۆتایی مانگی ئازاردا دوو سزای زیندانیی تووندی بۆ پارێزگاری پێشووی بابل ڕاگەیاند.