بەغداد - INA
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕۆژی شەممە، ئەو ئیمتیازاتانەی جیاكردەوە كە بە كەمئەندامان و پێداویستییە تایبەتەكان بەخشرابوون، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەوڵ هەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ هەمواركردنەوەی بڕگەیەك لە یاسای كۆتایی سەبارەت بە كەسانی كەمئەندامی نابیست.
عەلی ئەلحەلو جێگری یەكەمی دەستەی چاودێری كەمئەندامان و پێداویستییە تایبەت بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: یاسای ژمارە 38ی ساڵی 2013 هەیە، كە یاسای دەستەی كەمئەندامان و پێداویستییە تایبەتەكانە كە بەپێی ئەوە دەستەیەك پێكهێنراوە و پەیوەندی بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیەوە هەیە، كە كۆمەڵێك ئیمتیازی بۆ كەمئەندام و پێداویستی تایبەت داناوە.
وتیشی: یەكەم ئیمتیاز دوو فۆرمی دەستنیشانكراوی كاتی تەواو لەخۆ دەگرێت، شێوازی یەكەم ، ئەگەر فەرمانبەری دەوڵەت بێت مافی وەرگرتنی مۆڵەتی ساڵێكی هەیە بە دەرماڵەی جێگیرەوە، وتیشی: تا ساڵی 2021 ژمارەی تۆماركراوەكان نزیكەی 30 هەزار كەس بووە.
ئاشكراشیكرد: فۆرمی دووەم فەرمانبەرێكی تەواو كاتییە كە فەرمانبەر نەبووە و لە كەمترین مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت مووچە وەردەگرێت، واتە 170000 دینار، وتیشی: ژمارەی ئەم بەشە تا كۆتایی ساڵی رابردوو 185 هەزار سودمەند بوو و لەبەر ئەوەی تا ئێستا بودجە پەسەند نەكراوە، زیاتر لە 60000 كەس لە چاوەڕوانی پەسەندكردنی یاسایەكی تری بودجەدان بۆ ئەوەی سودمەند بن لە بڕیارەكە.
ناوبراو، وتیشی: ئیمتیازی سێیەم بە كەمئەندامان دراوە كە یاسای پاراستنی كۆمەڵایەتی ژمارە 11ی ساڵی 2014 دەیانگرێتەوە و مووچەیان پێ دەدرێت و لە ساڵی 2021دا ژمارەیان نزیكەی 125 هەزار سوودمەند بووە.
راشیگەیاند: هەوڵ هەیە یاسای وەزارەتی پەروەردە هەموار بكرێت بۆ ئەوەی كەسانی كەمئەندامی نابیست بگەنە قۆناغی ئامادەكردن بۆ ئەوەی خوێندكارانی كەمئەندام بتوانن قۆناغەكانی زانكۆ تەواو بكەن.