شاری یاری لەكەركوك نۆژەنكراوەتەوەو لەپێشوازی هاوڵاتیاندایە بۆ جەژن

ناوخۆ
  • 30-04-2022, 11:06
  • +A -A

    بەغداد -  INA

    لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، شاری یاری لەشاری كەركوك بەڕووی هاوڵاتیاندا كرایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دوو ساڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا دەرگاكانی داخرابوون.
    بەڕێوەبەری شاری یاری بابا گوڕگوڕ دیار عادل عەزیز بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە ئیدارەی شاری یاریەكانی بابا گوڕگوڕ دەرگای پاركەكانی بەڕووی خێزانە عێراقییەكاندا كردەوە بە خۆڕایی، دوای دوو ساڵ داخستنی بەهۆی بڵاوبونەوە نەخۆشی كۆرۆنا، وتیشی: ئەم بڕیارە دوای كەمبوونەوەی ئامارەكانی توشبون و گیانلەدەستدانی كۆرۆنا لە عێراق بە گشتی و لە كەركوك بە تایبەتی دێت.
    ئاشكراشیكرد: ئەوەی بارگرانیمان لەسەر دروست دەكات ئەوەیە لە كاتی راگرتندا كرێی ساڵانەی شارەوانی كەركوكە كە دەكاتە نزیكەی 200 ملیۆن دینار لە ساڵێكدا، كە بڕێكی زۆرە لەچاو ئەو ڕێوشوێنانەی كە بۆ داخستنی شوێنە گشتیەكان گیراون.
    بەڕێوەبەری شاری یاری بابا گوڕگوڕ راشیگەیاند: بەڕێوەبەرایەتییەكە ئامادەكارییەكانی تەواوكردووە بۆ پێشوازی هاوڵاتیان لە جەژنی ڕەمەزاند و ژمارەیەك یاریش لە سەر بنەمای نێودەوڵەتیی پەرەی پێدراوە.
    هاوكات شارەكانی تری یاری لەكەركوك ئامادەكراون بۆ پێشوزای لە هاوڵاتیان لە جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا.