بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی شاری بابل ڕایگەیاند: پێنج كەس، كە دوو منداڵیان تێدایە، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە بابل گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتیەكە ڕۆژی هەینی لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە پارێزگای بابل بووە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج كەس كە دوو منداڵیان تێدایە.
وتیشی: هۆكاری ڕووداوەكە خێرایی زۆر و بێ ئاگایی بووە.