به‌غداـ INA ـ كه‌رار خه‌لیل
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان لیوا یه‌حیا ره‌سول رۆژی هه‌ینی دووپاتیكرده‌وه كه به‌غدای پایته‌خت ئارامه به‌چه‌ندین پشتێنه‌ی ئه‌منی و سیسته‌می به‌دیلیش په‌یوه‌سته به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌موو زانیاریه‌كیان سه‌باره‌ت به‌نیازی تیرۆرستانی داعش هه‌یه و هه‌موو رێكاره پێویستیه‌كان سه‌باره‌ت به‌پاراستنی شاری به‌غدا به‌چه‌ندین پشتێنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجامدراون، ئاماژه به ئۆپه‌راسیۆنه هه‌واڵگیریه‌كانی كرد سه‌باره‌ت به‌گرتن و راودونانی تیرۆرستانی داعش له‌وانه ئۆپه‌راسیۆنی قاره‌مانه‌ی كه له‌دوای هه‌وڵێكی هه‌واڵگێری به‌رێوه‌به‌ری هه‌واڵگیری سه‌ربازی ئه‌نجامدراوه له بۆسه‌یه‌كدا والی باكوروی به‌غدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌خۆكوژه‌كانی دیكه كه‌له‌گه‌ڵی بوو كوژراون.
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌م تیرۆرسته پلانی دایده‌رشت بۆ ناردنی خۆكوژه‌كان بۆ به‌غدا به‌ڵام هێزه سه‌ربازییه‌كانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ كه‌رته‌كانی تر له‌ده‌زگای هه‌واڵگیری توانیان شوێنی بدۆزنه‌وه له‌ناوی ببه‌ن.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی راگه‌یاند" به‌غدا به‌هیمه‌ت و بازۆی هێزه عێراقیه‌كان و ده‌زگای هه‌واڵگێری، ئارام ده‌مێنته‌وه و چاودێری هه‌موو جموجۆڵه‌یه‌كی تیرۆرستانیش ده‌كه‌ن، ئاماژه به‌راسپارده‌كانی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی كرد كه پێویسته زۆر وشیار بن و به‌ردوام له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی هه‌واڵگیری و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بێ وێنه بن كه‌له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجامدراون.
سه‌باره‌ت به‌دووباره‌كردنی سیسته‌می به‌دیل ره‌سول روونیكرده‌وه كه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌سته به‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و لیژنه‌یه‌ك هه‌یه بۆ دیراسه‌كردنی ئه‌م بابه‌ته و ئه‌م لیژنه‌ی ده‌ست نیشانی ده‌كات چ كارێك گونجاوه بۆ هێزه چه‌كداره‌كان ئه‌نجامی بده‌ن و ته‌كیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه ئارامی و ئاسایشی وڵات له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه بۆیه هێزه‌كان قوربانی گه‌وره و به‌نرخ ده‌ده‌ن له‌پێناو سه‌قامگیری و ئارامی و پاراستنی هاوڵاتیان.
سه‌باره‌ت به‌میكانیزمی پرچه‌ك كردنی عێراق ره‌سول ئاماژه‌ی به وه‌دا كه عێراق پشت به‌چه‌كی جۆرا جۆر ده‌به‌ستێت و وه‌زاره‌تی به‌رگرییش كه وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆك ئه‌ركان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن پلانی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و كراوه‌ن به‌رووی هه‌موو وڵاتان له‌بابه‌تی پرچه‌ك كردنی سوپای عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق دیلی ده‌وڵه‌تێكی دیاریكراو یان لایه‌نێكی دیاریكراو نه‌بێت و جه‌نگی رووسیا – ئۆكرایناش هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی پرچه‌ك كردنی سوپایی عێراق نییه.