كازمی: سه‌ركه‌وتوو بووین له‌گه‌شەی ئابووری وڵات و چاره‌سه‌ی چه‌قبه‌ستوویی سیاسیش په‌یوه‌سته‌ به‌گه‌راندنه‌وه‌ی متمانه‌

سیاسی
  • 30-04-2022, 01:00
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ت له‌به‌ده‌ستهێنانی به‌رزترین ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری له‌ماوه‌ی دوو ساڵی كرده‌وه‌ و وتی" چاره‌سه‌ری چه‌قبه‌ستووری سیاسیش به‌رێگای گوتاره‌ سیاسیه‌كان نابێت،‌ به‌ڵام به‌رێگای گه‌راندنه‌وه‌ی متمانه‌ ده‌بێت.

      كازمی له‌دیدارێكی فراوانی دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سه‌باح كه‌سبه‌ رۆژی شه‌ممه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ راگه‌یاندووه‌" له‌ناو كاره‌كه‌ی خۆی هیچ ئامانجێكی پرۆپاگنده‌یی داینه‌وناوه‌ و چاكسازی ئابووریش به‌بێ ده‌رده‌سه‌ری نابێت.

     له‌به‌رسڤی پرسیاری گۆڕینی نرخی دۆڵار سه‌رۆك وه‌زیران روونیكرده‌وه‌ كه‌ گۆڕینی نرخی دۆڵار بڕیارێك نه‌بوو حكومه‌ت به‌هه‌وه‌ستی خۆی دابێت، به‌ڵام پێشتر بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك دیراسه‌ی بۆی كراوه‌ و ئێمه‌ دارعه‌سای سیحیرمان پێ نییه‌ به‌یه‌ك گورز واقیع بگۆرین،   به‌ڵام ئێمه‌ بنه‌مای ژیانی سروشتیمان داناوه‌.

     سه‌باره‌ت به‌به‌شداریكردنه‌كردنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كازمی ته‌كیدی له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو داواكاریه‌كانی كرده‌وه‌  بۆ به‌شداریكردنی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌دا‌. هه‌روه‌ها رازیبوونی خۆشی ده‌ربری سه‌باره‌ت به‌ده‌ستكه‌وته‌كانی حكومه‌ت له‌م دوو ساڵه‌دا وتی" سه‌ركه‌وتوو بوین له‌ماوه‌ی دوو ساڵ له‌كاره‌كانی حكومه‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رزترین ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی ، ئه‌مه‌ش ‌به‌پێی راپۆرتی سندۆقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌ كه‌ پێشبینی كردووه‌ رێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری عێراق بگاته‌ 9،5% له‌ماوه‌ی هه‌ردوو ساڵه‌ی 2022 تا 2023. 

     كازمی وته‌كانی به‌وه‌ كۆتایی هێنان كه‌ ویژدانی ئاسۆده‌یه‌ له‌ئه‌دا و كاره‌كانی وتی" به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی سیاسی هێشتا زووه‌ باس بكرێت.