یەحیا رەسوڵ: بەغداد بەچەند پشتێنەیەكی ئەمنی پارێزراوە

ئەمنی
  • 29-04-2022, 17:56
  • +A -A

    بەغداد  - INA 

    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ئەمڕۆ هەینی، دووپاتیكردەوە: كە بەغدادی پایتەخت لە رێگەی چەند پشتێنەیەكی ئەمنیەوە پارێزراوە و وتیشی: سیستمی جێگرەوە بە سەركردایەتی سوپا دەسپێردرێت.
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: دەزگا ئەمنییەكان هەموو زانیارییەكی هەواڵگرییان لەسەر چەتەكانی داعش هەیە و هەموو ڕێوشوێنێك گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی شاری بەغداد بە چەند پشتێنەیەكی ئەمنی.
    وتیشی: ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری هەیە بۆ بەدواداچوونی ئەندامانی داعش، لەوانە ئەو ئۆپەراسیۆنانەیە كە لە ڕێگەی بەدواداچوونی هەواڵگرییەوە ئەنجامدراون، راشیگەیاند: لە بۆسەیەكدا تیرۆریستێك بەناوی (والی باكوری بەغدا) و خوكوژێك كە لەگەڵدا بووە هەردووكیان كوژراون.
    ئاشكراشیكرد: ئەو تیرۆریستە بەنیازبووە خۆكوژەكان بنێرێتە بەغداد، بەڵام هەوڵی تەواو هەیە لە ڕێگەی هێزەسەربازییەكانەوە و بەسەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد بۆ بەردەوامی گەڕان و پشكنین لەم ماویەدا.
    راشیگەیاند: هەموو لایەك دڵنیا دەكەمەوە كە شاری بەغداد بە شێوەیەكی چالاكانە سەلامەت دەبێت و وتیشی: فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕێنمایی هەیە بۆ هوشیاری و بەردەوامبوون لە یەكخستنی هەوڵ و كۆششی هەواڵگری و جەختكردنەوە لەسەر ئۆپەراسیۆنەكان كە لە ماوەی رابردوودا و لەم ماوەیەدا بەڕێوەچووە.