بەغداد - INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ هەینی، هەواڵێكی گروپی تیرۆریستی داعشی ڕەتكردەوە سەبارەت بە دانانی بازگەیەكی چەتەكانی داعش لە ئەنبار.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دوای ئەو گورزە كوشندەیەی كە بەدەست پیاوە قارەمانەكانی عێراق لە هێزە ئەمنییەكان بەر داعش كەوتوە، چەتەكانی داعش هەوڵدەدەن سەركەوتنێكی ساختە بدۆزنەوە لە ڕێگەی میدیای شكستخواردوویانەوە پاش ئەوەی ڤیدیۆیەكیان لەسەر ئاژانسی ئەعماق بڵاوكردەوە، كە بانگەشەی ئەوە دەكات چەتەكانی داعش بەربەستێكی ئەمنییان لە ڕۆژی پێنجشەممە 28ی نیسانی 2022 لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار داناوە.
ئاشكراشیكرد: ئەم ڤیدیۆیە هی ساڵی 2017 یە و لەو كاتەشدا هێزە ئەمنییەكان ڕێوشوێنی گونجاویان لەوبارەیەوە گرتەبەر.