حەلبوسی بۆ كۆچی دوایی حەمدانی پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوە

سیاسی
  • 29-04-2022, 15:00
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ هەینی، بەبۆنەی كۆچی دوایی عەبدولئەمیر حەمدانی وەزیری پێشووی ڕۆشنبیری پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوە.
    حەلبوسی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، دەڵێت: سەرەخۆشی لەخێزانی ئەكادیمی و ناوەندی ڕۆشنبیری دەكەم بەبۆنەی كۆچی زانای شوێنەوار و وەزیری پێشووی ڕۆشنبیری دكتۆر عەبدولئەمیر حەمدانی، و  داوا لەخوای گەورە دەكەم كە بەڕەحمەت و میهرەبانییەوە لێی خۆشبێت و كەسوكار و خۆشەویستانی ئارامگرو خۆڕاگر بكات.