بەغداد - INA
فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی ڕۆژی هەینی، رایگەیاند: لە هێنانی سیستەمی دۆزینەوەی ڕادار بۆ عێراق نزیكبونەتەوەو هاوكات سێ رێوشوێنی بۆ پەرەپێدانی بەرگری ئاسمانی لە ئاستی وڵاتە پێشكەوتووەكان دەستنیشان كرد.
فەرماندەی بەرگری ئاسمانی فەریق ڕوكن مەعن سەعدی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی كار لەسەر پەرەپێدانی یەكێك لە بوارەكانی دەكات،و لەچەند مانگی داهاتوودا سیستەمەكانی دۆزینەوەی ڕادار دەگەنە عێراق.
ئاشكراشیكرد: ئەم سیستمە توانای بەرگری ئاسمانی زیاد دەكات، و گرێبەستی ئایندەیی هەیە بۆ سیستمەكانی تر.
وتیشی: فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان مستەفا كازمی و وەزیری بەرگری جومعە عیناد پشتگیری لە گەشەپێدانی سیستمی بەرگری ئاسمانی دەكەن لە ڕووی گرێبەست و هاوردەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەرگری ئاسمانی پێویستی بە پشتیوانی و توانا هەیە بۆ گەیشتن بە ئاستی وڵاتە پێشكەوتوەكان.
راشیگەیاند: گرێبەستی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەچەند قۆناغەكاندا تێدەپەڕێت لەوانە دەستنیشانكردنی جۆری سیستەمەكە و لێكۆڵینەوە لە لایەنی تەكنیكی بە دابینكردنی پاڵپشتی دارایی و لەگەڵ ئەوەشدا كاتی پێویستە، رویشیكردەوە: عێراق هەوڵدەدات بگاتە ئاستی وڵاتانی پێشكەوتوو لە بەرگری ئاسمانیدا.