ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد پلانی بە ئامانجگرتنی شوێنە قەرەباڵغەكان ئاشكرادەكات

ئەمنی
  • 29-04-2022, 13:04
  • +A -A

    بەغداد  -  INA


    فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد ئەمڕۆ هەینی پلانی ڕۆژانی جەژنی راگەیاند و هاوكات پیلانێكی تیرۆریستی ئاشكراكرد بۆ بە ئامانگرتنی بازاڕ و ناوچە قەرەباڵغەكان.
    فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد فەریق روكن ئەحمەد سەلیم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: پلانی ڕۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز درێژكراوەی مانگی ڕەمەزان دەبێت، وتیشی: پلانێك هەیە كە بۆ ڕۆژانی ڕەمەزان و پەیوەست بەڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانەوە ئامادەكراوە و بە توندی جەخت لەسەر ناوچەكانی كات بەسەربردن و بازاڕ و ڕێستۆرانتەكان دەكرێتەوە.
    ئاشكرایشیكرد: كەرتەكانی بەغداد لە یەكەم ڕۆژی مانگی داهاتوودا دەچنە ناو ئاگاداری (ج) بۆ ئەوەی كارمەندی پێویست هەبێت بە خێرایی بەسەر هەموو شوێنەكاندا دابەشبكرێن، لەوانە گۆڕستانەكان و نوێژی جەژن پارێزراوبن و ئەم ئاگادارییە تا ڕۆژی پێنجی ئایار بەردەوام دەبێت.
    فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد رایگەیاند: زانیاری هەیە كە ئامادەكاری بۆ خۆكوژی پشتڕاستدەكاتەوە كە دەیانەوێت بازاڕ و شوێنە قەرەباڵغەكان بكەنە ئامانج و جەختی لەوەشكردەوە: كە پلانێكی وردی چاودێری هەیە و لەلایەن دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكانەوە جێبەجێ دەكرێت.