تەندروستی: ئەگەر هەیە عێراق روبەڕوی شەپۆلی پێنجەمی كۆرۆنا ببێتەوە

ناوخۆ
  • 29-04-2022, 12:10
  • +A -A

    بەغداد - INA


    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: ئەگەری ئەوە هەیە عێراق روبەڕووی شەپۆلی پێنجەمی پەتای ڤایرۆرسی گۆڕاوی کۆرۆنا ببێتەوە.
    سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: ئەگەری ئەوەی هەیە عێراق شەپۆلی پێنجەمی پەتای کۆرۆنا بیگرێتەوە، وتیشی: شەپۆلی ئەم دواییە كەمتر مەترسیدار بوو، بەڵام دەبێت وا دابنێرێت كە شەپۆلی پێنجەم وڵاتەكەمان دەگرێتەوە، چونكە چوار شەپۆلی پێشووی پەتای كۆرۆنا هەبووە.
    ناوبراو، داوای لە هاوڵاتیان كرد كە پەلە بكەن لە وەرگرتنی ڤاكسینەكە ، و وتیشی: عێراق نەگەیشتۆتە ڕێژەیەكی زۆر لە كوتان و تەنها ئەو كەسانە هەن كە یەك  ژەمی ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە بەبێ تەواوكردنی پاشماوەی ڤاكسینەكانی تر.
    پێشتر وەزارەتی تەندروستی ، ڕایگەیاند: گۆڕاوەكانی ئەم دواییەی كۆرۆنا ڤایروس ئاماژە بە نیشانەكانی كۆتایی پەتاكە دەكەن و هاوكات رێژەی وەرگرانی ڤاكسین ئاشكراكرد.
    ریاز عەبدولئەمیر حلفی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: كە پەتای كۆرۆنا لە عێراق تەواو نەبووە و ئەگەری ڕوودانی شەپۆلێكی پێنجەم و شەشەمی ڤایرۆسەكەش هەیە، تەئكیدیشی لەسەر پێویستی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی بۆ هاولاتیان و پابەندبوونیان كردەوەو وتیشی: لە شانگهای چین لەگەڵ داخستنی شارەكەشدا مردن و توشبوون بە ڤایرۆسەكە بوونی هەیە.
    ئاشكراشیكرد: عێراق نەگەیشتۆتە ڕێژەی پێویست بۆ دڵنیابوون لە بەدیهاتنی پارێزبەندیی كۆمەڵگا، وتیشی:  ڕێژەی وەرگرتنی ڤاكسین  گەیشتووەتە 25٪ لەكاتێكدا وابڕیارە بگاتە 70٪ بەلایەنی كەمەوە.