بەغداد - INA
دەستەی كەشناسی عێراق ئەمڕۆ هەینی، رەوشی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو وڵاتە ڕاگەیاند، و پێشبینی دەكرێت پلەی گەرمی لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرزبێتەوە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوتوە، دەڵێت: كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی شەممە بە چەند پارچە هەورێك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ئاسایی دەبێت، لە كاتێكدا كە ناوچەی باكوور تا ڕادەیەك هەور دەبێت و پلەی گەرمیش بەراورد ڕۆژی ڕابردوو كەمێك بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە لەگەڵ چەند پەڵە هەورێك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ئاسایی دەبێت، لە كاتێكدا كە لە ناوچەی باكوور تا ڕادەیەك هەور دەبێت و بارانێكی مامناوەند دەبارێت كە هەندێك جار هەورە بروسكەی لەگەڵدایە، بەڵام پلەی گەرما لە هەموو وڵات كەمێك بەرز دەبێتەوە.
هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە: كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ چەند پەڵە هەورێك لە هەموو ناوچەكانی وڵات ئاسایی دەبێت، بەڵام پلەی گەرما لەگەڵ ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی ناوەڕاست نزیك دەبێتەوە ، هاوكات لە لە ناوچەكانی باكوور و باشووری وڵاتیش بەهەمان شێوە دەبێت.
ئاشكراشیكرد: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لەگەڵ چەند پەڵە هەورێك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ئاسایی دەبێت، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باكوور تاڕادەیەك هەور دەبێت لەگەڵ گەرمای سووك، بەڵام بەراورد ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی ناوەڕاست و باشوور پلەی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە و نزیك دەبن لە ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی باكووری وڵات.