بەغداد - INA
پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق مستەفا غالب رایگەیاند: دەستپێشخەرییەكانی (تواناسازی) بەشدارییان لەپشتیوانیكردنی چەند سێكتەرێك كردووە.
راگەیاندنی سندوقی دەستپێشخەرییەكانی كۆمەڵگا (تواناسازی) لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، ئاشكرایكرد: پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و ستافی پێشكەوتووی بانكی ناوەندی و كۆمەڵەی بانكە تایبەتەكان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دەوڵەت بەشدارییان لە خوانی نانی بەیانی بۆ منداڵانی بێ دایك و باوك و خاوەن پێداویستی تایبەت لە بینای قشڵە كرد.
بەپێی بەیاننامەكە پارێزگاری بانكی ناوەندی بەبۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە پیرزبایی لە ژمارەیەك منداڵی بێ دایك و باوك و خاوەن پێداویستی تایبەت كرد، كە وەك بەشێك لە دەستپێشخەریی (تواناسازی)، كە لەلایەن بانكە تایبەتەكانەوە دابینكراوە و لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق و كۆمەڵەی بانكە تایبەتەكانەوە بەڕێوەدەبرێت.
هاوكات پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە: بانكی ناوەندی عێراق پشتگیری كەرتی ڕۆشنبیری دەكات و دەستپێشخەرییەكانی تواناسازیش پشتگیری چەند سێكتەرێكی كردووە كە خزمەتی بەشە فراوانەكانی كۆمەڵگای عێراقی دەكەن.