بەغداد - INA
حەسەن نازم وەزیری رۆشنیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار ئەمڕۆ هەینی، بەبۆنەی كۆچی دوایی عەبدولئەمیر حەمدانی وەزیری پێشوی رۆشنبیری و شارەزایی بواری شوێنەوار راگەیاند، كە پاش ململانییەكی تاڵ لەگەڵ نەخۆشدا كۆچی دوایی كرد.
حەسەن نازم لە پرسەنامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەداخ و پەژارەوە كۆچی دوایی عەبدولئەمیر حەمدانی وەزیری پێشوی رۆشنبیری و شارەزایی بواری شوێنەوار رادەگەیەنین.
جێی وەبیرهێنانەوەیە پێشتر وەزیری حەسەن نازم هەوڵی كەسی خۆی خستوەتەگەڕ بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو كۆسپەكان بۆ گواستنەوەی حەمدانی لە بەریتانیاوە بۆ عێراق.