بەدواداچوون - INA
سەرۆكی ئەمریكا داوا لە كۆنگرێس دەكات 33 ملیار دۆلاری دیكە بۆ ئۆكرانیا تەرخانبكات.
جۆو بایدن سەرۆكی ئەمەریكا لە وتارێكی تەلەفزیۆنیدا داوای لە كۆنگرێس كرد 33 ملیار دۆلاری دیكەی یارمەتی بۆ ئۆكرانیا پەسەند بكات بۆ یارمەتیدانی بەرەنگاربونەوەی داگیركارییەكانی ڕووسیا لە ماوەی پێنج مانگی داهاتووی جەنگدا.
پێش وتارەكەی بایدن و ئاشكراكردنی پلانەكەی، كۆشكی سپی رایگەیاند: خەرجییە نوێیەكە زیاتر لە 20 ملیار دۆلار تەرخاندەكات بۆ چەكی نوێ و هاوكاری جەنگی ئۆكرانیا، لەوبڕەش 8.5 ملیار دۆلار بۆ یارمەتی ئابووری و 3 ملیار دۆلار بۆ یارمەتی مرۆیی بۆ ئەو وڵاتە دوو مانگ لەمەوبەر لەلایەن ڕووسیا هێرشی كرایەسەر.