گۆتێریس: ئەنجومەنی ئاسایش بەرپرسیارە لەشكستهێنانی راگرتنی جەنگ لە ئۆكرانیا

جیهانی
  • 29-04-2022, 11:44
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    ئەنتۆنیۆ گوتێریس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان گلەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد لە شكستهێانی بۆ ڕێگریكردن لە هەڵگیرساندنی شەڕی چەكداری لە ئۆكرانیا.
    وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایش شكستی هێناوە لە ئەنجامدانی هەموو توانایەكی خۆی بۆ ڕێگریكردن و كۆتاییهێنان بەو شەڕەی كە سەرچاوەی نائومێدی و تووڕەییە.
    سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان دانیبەوەدانا كە متمانەی بەئەگەری چاكسازی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان نییە لەداهاتوویەكی پێشبینیكراودا.
    ڕۆژی پێنج شەممە گۆترێس لە كیێڤ لەگەڵ زیلینسكی سەرۆك و دیمیتری كۆلیبا وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا وتووێژی كرد دوای سەردانیكردنی شارەكانی بۆرۆدینكا و پوچا و ئێربین لە سنوری پارێزگای كیێڤ كە بە توندی تووشی شەڕو ماڵوێرانی بوون.
    دوو رۆژ پێش سەردانەكەی بۆ ئۆكرانیا، گوتێرێس لە مۆسكۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆكی ڕوسیا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە كۆبوەوە.

    سەرچاوە: ئاژانسەكان